شارەزایی زیاتر لە ١٦ ساڵ کارکردن لە بواری دیکۆرات دەخەینە خزمەت پڕۆژەکەت
بەڕای من، کاری دیکۆڕات تەنها کارێکی پیشـەوەری نیە، بەڵکو زیاتر شارەزایەتییە لە بوارەکانی هونەری جوانکاری و شـێوەکاری… ئەوەش هۆکاری سـەرکەوتنی ئێمەیە بەرامبەر ڕکابەرەکانمان، چونکە ئێمە پێمانوایە تەواوبوونی کارێکی دیکۆڕات تەنها تەواوبوونی پڕۆژەیەک نیە، بەڵکو تابلۆیەک یان پەیکەرێکی هونەرییە ئێمە پێشـکەشی خاوەن کاری دەکەین
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەر: مەهدی خۆشـناو

مـێژوومان
کۆمپانیای “دامەزرێنەر” لە ساڵی ٢٠٠٣ ئۆفیسـی سەرەکی لەشاری هەولێر کردەوە. لە سەرەتاوە بە سـتافێکی کارامە و خاوەن چاندەها ساڵ شارەزایی لە بواری دیکۆراتی بینا دەسـتی بەکارکردن کرد
ئەرکـمان
ئێمە لە کۆمپانیای دامەزرێنەر ئەرکمانە پڕۆژەکانتان بە باشـترین شـێوە بۆ دیزاین بکەین لەگەڵ گرینگیدان بە کواڵیتی و کاتی پڕۆژەکە… هەر ئەم هۆکارانەشە کڕیار و خاوەنکارێکی زۆر پڕۆژەکانیان بە ئێمە دەسـپێرن
پلانی درێژخایەنمان
پلانی ئێمە پێگەیاندنی سـتافی کارامە و دەسـت ڕەنگینە بۆ ئەوەی بتوانین ڕکابەری لەگەڵ وڵاتانی پێشـکەوتوو بکەین لە بواری دیکۆڕاتی بیناسازییەوە. لە هەمان کات بەردەسـت خـسـتنی موادی کواڵیتی بەرزە بۆ پڕۆژەکانتان
01
بەردەسـت خـسـتنی موادی کواڵیتی بەرز
لای ئێمە هەموو موادێکی کواڵیتی بەرز دەسـت دەکەوێت. گرێنتی کردنی موادەکان لای کۆمپانیای وەبەرهـێنی موادەکان وە هەروەها کۆمپانیای دامەزرێنەر دەبێت. بەهۆی کواڵیتی بەرزی موادەکانمان بوینەتە پلە یەک لە بوارەکەمان
02
بەدەسـت خـسـتنی هەموو جۆرە موادێکی دیکۆڕات
یەکێک لەو ئاسانکارییانەی لای ئێمە دەسـت دەکەوێت، دابین کردنی سـەرجـەم جۆرەکانی موادی دیکۆڕاتە. خاوەن پڕۆژەکان تەنها بە سەردانی کردنی ئێمە دەتوانن هەموو مەوادەکان دەسـت بخەن بێ ئەوەی ئەوەی پێویسـت بە گەڕانی زیاتر بکات
03
خـزمەتگوزاری گەیاندن
خـزمەتگوزاری گەیاندنی مواد، یەکێکی ترە لەو خـزمەتگوزارییانەی کە دابینمانکردووە وەک ئاسانکارییەک بۆ کڕیار و خاوەن پڕۆژەکان
04
دیزاینی نوێ
لەگەڵ ئێمە ئاشـنابە بە نوێترین موادەکانی دیکۆڕات کە ڕۆژانە دەخـرێنە بازاڕەکانی جـیهانەوە
ئێمە چۆن کار لەسەر پڕۆژەکانتان دەکەین؟
ئێمە بە شـێوەیەکی زانسـتی کار لەسـەر پڕۆژەکانتان دەکەین. ئەمەش تەنها بۆ دڵنیایی خاوەن پڕۆژە نیە بەڵکو دڵنیاییە بۆ ئێمەش کە بتوانـین گرێنتی ١٠٠٪ بدەین بە خاوەن پڕۆژە. هەموو پڕۆژەیەک بچووک بێت یان گەورە دەبێت قۆناغەکانی (هەڵسـەنگاندن، خاوێن کردنەوەی پێش دەست پێکردن، کارکردن، جوانکاری، خاوێن کردنەوەی دوای تەواوبوون) تێـپەڕێـنێـت. بەبێ تێپەڕبوون بەم قۆناغانە هەر پڕۆژە و کارێک لای ئێمە ناکرێت
پڕۆژە گەورەکان لای ئێمە دیکۆڕاتیان بۆ دەکرێ؟
بەهۆی گرینگیدانی تەواومان بە پڕۆژەکان لە هەموو ڕوویەکەوە، چەندەها پڕۆژەی گەوەرەمان تەواوکردووە لەوانە:
- پڕۆژەی دیکۆڕات، ڕووپۆش کردن و جوانکاری هۆتێل کریستاڵ لە شاری هەولێر
- پڕۆژەی دیکۆڕات، ڕووپۆش کردن بە فوگا و جوانکاری هەموو باڵەخانەک پڕۆژەیئیسکان نوێ لە شاری هەولێر
- پڕۆژەی دیکۆڕات، ڕووپۆشکردن بە فوگا و جوانکاری هەموو باڵەخانەکانی پڕۆژەی ئیسکان تاوەرز لە شاری هەولێر
بۆ زیاتر زانیاری لەسەر پڕۆژەکانمان سەیری لینکی پڕۆژەکانمان بکە